رێکخراوێک لە چەمچەماڵ ئەوەی کردووە
ئەمەش دیارییەکی جیاواز؛ 96 گوڵ بۆ 96 مامۆستا و فەرمانبەر
964+
ئەحمەد مستەفا
لە چەمچەماڵ، 96 گوڵ بە ئینجانەکەیانەوە درا بە 96 مامۆستا و فەرمانبەر، کە لە ماوەی رابردوو لە کەرتی پەروەردە خزمەتیان کردووە، ئەو رێکخراوەی دیارییەکەی پێ داون، بە چرای زانست و پەروەردە ناوی بردوون.
رێکخراوی ئایندە، بۆ پاراستنی ژینگە ئەمڕۆ 7.5.2025، لە هۆڵی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ کارەکەی کردووە، ئەو رێکخراوە چاوی سەرەکی لە ژینگە و پەرەپێدان و پاراستنیەتی.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، رێکخراوەکەیان بە ئامادەیی، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ و یەکێتی مامۆستایان لقی چەمچەماڵ، مەراسیمێکی شایستەیان بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە رێکخستووە.
چالاکەییەکە بۆ ئەوە بووە، بۆ رێزگرتن لە خزمەت و ماندووبوونیان 96 مامۆستا و فەرمانبەر گوڵ-یان بە ئینجانەوە پێ بدرێ، مەعروف مەجید وتی، ئەو مامۆستایانە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خزمەتییان کردووە و ساڵانێکە تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتی پەروەردە و فێرکردنی نەوەکانمان بەخشیوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ.
پێشکەشکردنی گوڵەکان؛
