داخستنى کۆگایەک لە هەڵەبجە
خۆراکى بەسەرچوو
لە هەڵەبجە کۆگایەکى خۆراک داخرا
964+
وریا فەتاح
لە هەڵەبجە، لیژنەکانى قایمقامییەت کۆگایەکى خۆراکیان داخست، چونکە هەم خۆراکى بەسەرچووى تێدابووە، هەم قرتێنەرەکان بوونیان هەبووە.
بەپێى دیمەنەکان بێت کە لیژنەکان بڵاویان کردووەتەوە، قرتێنەرەکان کەوتوونەتە سەر گوڵەبەڕۆژە و جەرەزاتى کۆگاکە و تێریان لێى خواردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2024، لیژنەکانى قائیمقامییەت دواى ئەوەى لەلایەن هاوڵاتییەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە کۆگایەک خۆراکى بەسەرچووى هەیە، دەستبەجێ لیژنەکان چوون و پشکنینى وردیان بۆ تەواوى کۆگاکە کردووە.
وەک ئەوەى قائیمقامییەتى هەڵەبجە بڵاوى کردووەتەوە، لەبەر نەبوونى هیچ مەرجێکى تەندروستى، بڕیاردراوە بە داخستنى کۆگاکە.
ئاشکراشى کردووە کە دەستگیراوە بەسەر بڕێک خۆراکى بەسەرچوو و خراپبوو.
وەک باسى دەکات، لە کۆگاکەدا پاشماوەى قرتێنەرێکى زۆر هەبووە بەسەر خۆراکەکانەوە.
“جگە لە داخستنى کۆگاکە، خاوەنەکەشى رووبەڕووى رێکارى یاسایى دەکرێتەوە”، قائیمقامییەتى هەڵەبجە وا دەڵێت.