بایكۆتى ده‌وام ده‌ستى پێكرده‌وه
+964
ژووری هەواڵ
ماوه‌یه‌ك بوو بایكۆتكردنى ده‌وام له هیچ شوێنێكى هه‌رێمی كوردستان نابیسترا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانى ئاوى سلێمانى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هاتنه‌ده‌ره‌وه و وتیان به گیرفان به‌تاڵى ده‌وام ناكرێت و داوایان كرد موچه‌یان پێبدرێت كه ماوه‌ى 40 رۆژه وه‌ریان نه‌گرتووه.
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی گردبوونەوە
ئێستا كات كاتى بڕینه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له گه‌رمیان ڤێتێرنه‌رى ئاگادارى ئەو کەسانە ده‌كاته‌وه كه کاری برینەی ئاژەڵ دەکەن، پێویستە خۆیان بپارێزن و ئەگەر گەنەی رەنگی زەردباویان بینی بەلاشەی ئاژەڵەکانەوە ئاگاداریان بکەنه‌وه
ئەوانەی برینەی ئاژەڵ دەکەن ئاگاداری تای خوێنبەربوون بن
كه‌ركوك نایه‌وێت بۆ له‌مه‌ودوا زبڵ و خاشاكه كۆكراوه‌كه‌ى له‌ده‌ستبچێت، كار له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له زبڵ و پاشماوه‌ى كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان رووناكى دروستبكات.
کەرکوک زبڵ و خاشاک دەگۆڕێت بۆ کارەبا
هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ست ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له شوێنه گشتییه‌كان گیری خواردووه، دیمه‌نى به‌ڕه‌ڵاكردنى ئه‌م ئاژه‌ڵانه خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده‌و شارى ناشیرین كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومه‌ت هه‌ره‌یكه‌و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانى خۆى كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.