" ئاوى سەرچنار كه‌مى كردووه"
مه‌ترسی له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ئاو بۆ هاوڵاتیانى سلێمانى دروست ده‌بێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
ئاوه‌كه‌ى سەرچاوەی ئاوی سەرچنار له سلێمانى كه‌مى كردووه، كه‌چى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو جارێ ئه‌وه به مه‌ترسی نازانێت كه به‌هۆیه‌وه كێشه بۆ دابه‌شكردنى ئاوى پارێزگاكه‌یان دروست بێت، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌وه زیاتر كه‌م ببێته‌وه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.
ئامانج جەلال، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە 964 وت، تا ئێستا دۆخی شاری سلێمانی باشە بۆ ئاو و هاوڵاتیان لەم کاتەدا زۆر پێویستیان بە ئاو نیە، دوو رۆژ ئاو نیە و سەری سێیەم رۆژ ئاویان پێدەدرێت.
وتیشی “هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بەهۆی كه‌مى باران بارینه‌وه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ى سه‌رچنار لە 30% بۆ 35% ئاوی شاری سلێمانی دابین دەکات و ئەو بڕەی دیکەش لە رێگەی هێڵی یەک و دووی دوکانەوە دابین دەکرێت بۆ شارەکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن