پێنجشەممە

هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

964+

وریا فەتاح

رۆژى پێنجشەممە، هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

وەزارەتى پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، هاوکارى هێزەکانى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى پێشمەرگە و  دابەشکردنى هاوکارییەکە ئەفسەر و پێشمەرگەکانى سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بيشمەرگە دابەشدەکرێت.

دەشڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە و رۆژى پێنجشەممە 8ـی ئايار 2025 هاوکارییەکە دابەشدەکرێت.

“سەروو 56 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە، لە رێگەی پرۆژەی “هەژماری من” هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن “، وەزارەتى پێشمەرگە وادەڵێت.

پێشمەرگە چەک و پێداویستی نوێیان لە هاوپەیمانان وەرگرت

پێشمەرگە چەک و پێداویستی نوێیان لە هاوپەیمانان وەرگرت