دیناری عێراقی. وینە :964
"هەشت تریلیۆن دینار یەدەگمان هەیە"
بانکی رافیدەین: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دروستبوونى قەیرانی نەختینە
964+
ژووری هەواڵ
بانکی رافیدەین ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن، مەترسیی کەمبوونەوەی پارەى نەختینە لە عێراق هەیە و دەڵێت، هیچ جۆرە قەیرانێک یان مەترسییەکی لەو جۆرە نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025، بانکی رافیدەین رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هاتنەئارای قەیرانێکی نەختینەیی یان ترس و دڵەڕاوکێی بانکی، چونکە خاوەنی یەدەگێکی یاساییە کە بڕەکەی زیاترە لە هەشت تریلیۆن دینار.
“بانکی ناوەندی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا بەسەر هەموو قەیرانە ئابووری و سیاسییەکاندا زاڵبووە و متمانەی زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتی هەیە”، بانکەکە وا دەڵێت.
راشیگەیاندووە، “بەراوردکردنمان لەگەڵ داڕمانی بانکیی وڵاتانی دیکە قبووڵ ناکەین، بەراوردی نێوان بانکی رافیدەین و ئەو بانکانەی لە وڵاتانی دیکە داڕماون، هیچ بابەتییانە نییە.”