کرێکارێک شیش بە سکیداچوو و لە پشتی هاتەدەرەوە - وێنە؛ تەندروستی سلێمانی
لە سلێمانی
کرێکارێک شیش بە سکیداچوو و لە پشتی هاتەدەرەوە؛ ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە
964+
شۆڕش قادری
لە سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا شیش بە سکیداچوو و لە پشتی هاتەدەرەوە، بەڵام بە هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەی شار، رزگار کرا و ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025 كرێكارێكی تەمەن 44 ساڵ لەكاتی كاركردن لە بینایەكەوە كەوتووەتە خوار و بەوهۆیەوە شیشێك بەسكیدا چوو و لەسنگی هاتووەتە دەرەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی گەیاندنی بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار هێشتا شیشەكە لەناو جەستەیدا مابوو، بەڵام دوای گەیاندنی ئەو كرێكارە بۆ نەخۆشخانەی شار، دەستبەجێ داخلكراوە و بەهەوڵی پزیشكان و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەكە، بە نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی سەركەوتوو، توانراوە شیشەكە لەناوسكی دەربهێندرێت.
کرێکارەکە چارەسەر پێویستی بۆ کراوە و لەئێستاشدا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.