تەندروستییان جێگیرە

بریندارەکانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کونە ماسی گەیشتنە نەخۆشخانەی شار

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بریندارەکانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کونەماسی گەیشتنە نەخۆشخانەی شار و تەندروستییان جێگیرە.

پەیامنێری 964 لەبەردەم نەخۆشخانەکەیە و دەڵێت، یەکێک لە کارمەندانی ئەو تیمە تەندروستییەی لەگەڵ بریندارەکان بووە پێی راگەیاندم، کە برینی هیچ کام لە قوتابییەکان سەخت نییە، زۆربەیان دەست یان قاچییان شکاوە، جگە لە قوتابییەک کە دەستی کەمێک بە سەختی بریندار بووە.

سەر لە ئێوارە ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 پاسێکی خوێندکاران لە نزیک سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێر وەرگەڕا، کە قوتابیانی قوتابخانەی برایەتیی تێدابوو، لە گەڕەکی کارێزە وشکی سلێمانی  بۆ سەیران چوونەتە ئەو ناوچەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پاسەکە 20 کەسی تێدابووە و 14 کەس بریندارن

پاسەکە 20 کەسی تێدابووە و 14 کەس بریندارن