چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان:
تا پێنجشه‌ممه مامه‌ڵه‌كانتان ته‌واو نه‌كه‌ن له حه‌جی ئه‌مساڵ بێبه‌ش ده‌بن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه، كه ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2027 ده‌رچووه و تا ئێستا مامه‌ڵه‌یان ته‌واو نه‌كردووه، پێویسته تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 5.11.2026 سه‌ردانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
كاروان ستوونی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29.10.2026 به 964ی راگه‌یاند، دوای ئه‌و واده‌یه به هیچ شێوه‌یەک واده‌كه درێژ ناكرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت ئه‌وا یه‌ده‌گ له شوێنیان داده‌نرێت.
وتیشی، داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كەین کە مامەڵەیان تەواو نەکردووە، تا ئه‌و واده‌یه دیاریکراوە، سه‌ردان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن، چونكه دوای ئه‌وه‌ی مافی حه‌جكردنیان نامێنێت.
بۆ حه‌جی 2027 پێنج هه‌زار و 120 كه‌س له رێگه‌ی تیروپشكه‌وه ناویان ده‌رچووه و ئه‌گه‌ر خوا بیكاته قسمه‌ت، سه‌فه‌ری ماڵی خوا ده‌كه‌ن.