سلێمانی
کاسبکارانی مەزادخانەکە گردبوونەوە و دەڵێن ئیفلاس ئەکەین
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کاسبکارانی مەزادخانەی سلێمانی گردبوونەوە و زۆر توڕەن و دەڵێن وا بڕوات ئیفلاس دەکەن و یەک ئیشیان نەماوە ئەمەش بەهۆی ئەوە لە بازگەکانی حکومەتی عێراق پارە لە بارەکانیان وەردەگرن.
ئەو کاسبکارانە کەلوپەلی کۆن دەفرۆشن زیاتر بە خەڵکی بەنەتەوە عەرەب و دەبرێنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق کەچی لە بازگەی خانەقین و چیمەنی کەرکوک پارە لە بارەکان وەردەگرن و بەهۆی ئەوەشەوە ئێستا کڕیارەکانیان نایەن کەلوپەلی کۆن لەم کاسبکارانە بکڕن.
کاسبکارەکان چەند دانەیەکیان زۆر بە توڕەیی و بێزارییەوە بۆ 964 وتیان، داوا لە پارێزگاری کەرکوک دەکەین، کە لەو بازگانە پارە لە برا عەرەبەکان وەرنگرن چەنکە هەر ئەوان کەلوپەلیان لێ دەکڕن لەوەتەی ئەو بڕیارە دراوە ئەمان بازاڕیان نەماوە.
کاسبکارەکان ئاماژەیان بەوەکرد، لە 17ـەی رەمەزانەوە ئەوە حاڵیانە و یەک کەس شتیان لێ ناکڕێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی