شەڕەكەی شەوی رابردوو
لیژنەی لێكۆڵینەوەی رووداوەكانی یاریگەی نەورۆز قسەیان نەكرد
964+
دیلان محەمەد جەزا
لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ، دوای سەردانیكردنی یاریگەی نەورۆز، بێ هیچ لێدوانێک یاریگەكەیان جێهێشت.
ئەو لیژنەیەی بۆ لێكۆڵێنەوە لە رووداوەكانی یاریی نەورۆز و زاخۆ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی كوردستانەوە پێكهێنراوە، سەردانی یاریگەی نەورۆزیان كرد و بەبێ هیچ لێدوان و زانیارییەك یاریگەكەیان جێهێشت.
لیژنەكە دوای رووداوەكانی شەوی رابردووی یاریی نێوان نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەكان دروست كرا، كە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكان و شەڕ و ئاژاوەی نێوان هاندەران دەكەن.
چاوەڕێ دەكرێت لیژنەكە لە رێگەی راگەیاندراوێك، یان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامی لێكۆڵێنەوەكان رابگەیەنن.
هاوكات فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش رایگەیاندووە، رێككاری توند بەرامبەر ئەوانە دەگرنەبەر، كە هۆكاری شەڕ و ئاژاوە بوون.
شەوی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچونی یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ لە یاریگەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی هەردوولا دروست بوو، بە هۆیەوە 62 هاوڵاتی بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی نەورۆز
لە 964ەوە دەتوانی دەنگ بدەی
هەڵمەتی نیشتمانیی پاڵپشتی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەستیپێكرد
وردەكارییەكە لە 964 بخوێنەوە
سبەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی یانەی زاخۆ رادەگەیەندرێت
هەواڵەكانی وەرزش
350 هەزار دۆلاری دیكە بۆ یانەی نەورۆز دابین كرا و مێسییش لە توركیا داواكراوە
هەواڵەکانی وەرزش