لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
بەیانی سەردانی یاریگای نەورۆز دەکەن
لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە دروستکرا
توانا نەقی
لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە دروستکرا سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمشەوی یاریگای نەورۆ و گرژی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هاندەرانی نەورۆز و زاخۆ.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووتەوە و تیادا هاتووە، ئەمشەو 22.4.2025 لە یارییەکی گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، بەداخەوە گرژی دروست بوو لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و بە سووکی برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.
دەشڵێت، بارودۆخی نەخوازرا و کۆنترۆڵکراوە و هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە گۆڕەپانەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی گیانی یاریزان و هاندەران.
لە روونکردنەوەکە ئاماژەی بەوەکراوە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە دروستکرا و بەیانی سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن بۆ لێکۆڵینەوەکردن و دەرخستنی راستییەکان.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، داوا لە هاندەرانی هەردوو یانە و هاوڵاتیان دەکەین کە بە رۆحی وەرزشی مامەڵە بکەن و کەناڵەکانی میدیاش هاوکار بن لە بڵاوکردنەوەی رۆحی وەرزشی و برایەتی کە بەشێکن لە بنەماکانی کێبڕکێی نێوان هەموو یانەکانی کوردستان و عێراق و وەرزش بە شێوەیەکی گشتی.