سلێمانى

هاوڵاتیان ڤیدیۆى سەرپێچییەکانیان کردووە؛ هاتوچۆش سزاى داون

وریا فەتاح

هاتوچۆى سلێمانى، ڤیدیۆى چەند سەرپێچییەکى بڵاوکردووەتەوە کە هاوڵاتیان ڤیدیۆیان کردووە و ئەوانیش سزایان داون.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، چەند ئۆتۆمبێلێک لە شوێنى نایاسایى وەستاون یان لێخوڕین دەکەن و ڤیدیۆکەش لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ هاتوچۆ نێردراوە.

وەم ئەوەى هاتوچۆى سلیمانى ئاشکراى کرجووە، بە کورتەنامە، سزا بۆ شۆفێرەکان چووە و لێپرسینەوەى یاساییان لەگەڵ دەکرێت.