هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی كوردستان پارەی نارد و چاوەڕێی موچە دەكات
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ رۆژ رۆژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بوو، پارەیان خستە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی عێراق و لیستی موچەشیان بۆ بەغدا نارد، هەروەها هەواڵی خۆشیشان بۆ خانەنشینان هەبوو.
لە کەلار دوو دز بەهار و رۆژی هەینیان بەهەل زانی و کاتێک هاوڵاتیان لە گەشت و سەیران بوون و گۆشتیان دەبرژاند، چوونە ناو ماڵێکەوە و 22 مسقاڵ زێڕیان دزی، لە کاتی فرۆشتنی زێڕەکە، کابرای زێڕنگەریش دوو دزەکەی بەگێل زانی و فێڵی لێکردن، پۆلیس پێیزانی و هەرسێکیانی قۆڵبەست کرد.
لە دوو ناوچەی جیاوازی كوردستان ئەمڕۆ مین و پاشماوەی تەقەمەنی تەقێندرایەوە، بەڵام لە یەكێك لەو شوێنانە خەڵك ترسان و شڵەژان.