شەهیدانی هەڵەبجە دەڵێ: زۆر گرنگە

ئاگاداری لەسەر پڕکردنەوەی فۆڕمی شەهیدان بڵاوکرایەوە

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە زانیاری پێ گەیشتووە و دەڵێ، ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان دەکەین، ئەوانەی فۆرمی زانیاری شەهیدیان وەرگرتووە بۆ پڕکردنەوەی بە هیچ جۆرێک سەردانی ‘”عەریزەنوسەکان یان پەڕاوگەکان” مەکەن.

وەک خۆیان دەڵێن، چونکە هەمووی هەڵە پڕی دەکاتەوە.

لەو ئاگادارییەدا شەهیدانی هەڵەبجە رووی دەمی لە  عەریزەنوس و خاوەن کتێبخانە و پەڕاوگەکان کردووە و دەڵێ، هەر کەسێکیان فۆڕمەکە کۆپی بکات و سەربەخۆ بڵاوی بکاتەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر و فۆڕمەکە بە پوچەڵ هەژماردەکرێت و وەرناگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تکای کردووە، سەردانی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان لە فەیسبوک بکەن، کە بەڕوونی شێوازی پڕکردنەوەی خراوەتەڕوو.

ئاگاداری زۆر گرنگ
ئاگاداری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین ، ئەوانەی فۆرمی زانیاری شەهیدیان وەرگرتووە بۆ پڕکردنەوەی بە هیچ جۆرێک سەردانی (عەریزە نوسەکان یان پەڕاوگەکان) مەکەن ، چوونکە هەمووی هەڵە پڕی دەکاتەوە .
وە هەر عەریزە نوسێک یان خاوەن کتێبخانە و پەڕاوگەیەک فۆڕمەکە کۆپی بکات و سەربەخۆ بڵاویکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر و فۆڕمەکە بە پوچەڵ هەژماردەکرێتو وەرناگیرێت .
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تکایە سەردانی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە فەیسبوک بکەن کە بەڕوونی شێوازی پڕکردنەوەی خراوەتەڕوو .