کاردانەوەی رووداوی خنکانی کچە کەربەلاییەکە
لە دوو هەفتەی داهاتوو 4000 نەمام لەدیوانییە دەهێندرێتە هەڵەبجە و دەچێندرێت
964+
فەرهاد حەسەن
حەیدەر ئەگرەع، ژینگەدۆستێکی دیاری عێراقە دوای ئەوەی ئەو هەڵوێستەی هاوڵاتیانی هەورامان و هەڵەبجەی بینی بۆ کچە خنکاوەکەی کەربەلا نوواندیان، بەڵێنی دا کە هەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمام چاندن لە هەڵەبجە ئەنجام بدات و چوار هەزار نەمام لەو شارە بچێنێت.
ئەمڕۆ حەیدەر، لەناو ژمارەیەکی زۆری گەنجان لە شاری دیوانییەی باشووری عێراق ئەو بەڵێنەی دووپات کردەوە و وتی “لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەو هەڵمەتە لە هەڵەبجە دەستپێدەکەین”.