باڵیۆزی یەکێتی ئەورپا وا دەڵێ

حکومەتی نوێی عێراق بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەولەویەتە لەلای

ئەحمەد مستەفا

كلیمێنس سیمێتنەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە مەراسیـمێک تێگەشتنی خۆیانی بۆ کارەکانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکراکرد و وتی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی كارەكانی حكومەتی عێراقە.

ئامادەیی یەكێتی ئەورووپای دووپاتكردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق لە وەرگرتنەوەی پارە و سەروەت و سامان و بەهێزكردنی سەروەری یاسا، هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵەكانی دەسەڵاتی دادوەری و حكومەتی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

لە میانەی دەستپێكردنی راپۆرتی بەرنامەی بەدواداچوونی داواكاری گشتی بۆ دۆسییەکانی گەندەڵی، سیمێتنەر لە بەغدا رایگەیاند، هەوڵەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP) بەرز دەنرخێنین بۆ پابەندبوونی بەردەوامی بەم كارە گرنگە، كە ڕەنگدانەوەی ئیرادەیەكی هاوبەشە بۆ بەهێزكردنی حوكمڕانی، چەسپاندنی یەكپارچەیی دامەزراوەیی، و پاراستنی سامانی گشتی بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی عێراق بكات.

ئەو ڕاپۆرتە لە كاتێكی چارەنووسسازدا دێت، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانیش بە روونی دووپاتی كردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پێشەنگی ئەولەویەتەكانی حكومەتەكەیدایە، سیمێتنەر وتی، یەكێتی ئەوروپا لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ‘دەستپێشخەرییەكانی دژە گەندەڵی و ناوبژیوانی بۆ دادپەروەری ژینگەیی’ پشتگیری لەم هەوڵانە دەكات، كە بەشدارە لە دروستكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان و گەشەی ئابووری.

هەروەک وتی، هەوڵەكان تەنیا لە چاودێریكردنی دادگاییكردنەكاندا سنوردار نین، بەڵكو پاڵپشتیكردنی پەرەپێدانی یاسادانان و چارەسەركردنی ناكۆكییە بازرگانییەكان و ناوبژیوانی و بەرەوپێشبردنی دادپەروەری ژینگەیی و ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی فراوانتر لەسەر حوكمڕانی لەسەر حکومڕانی.