کورتەی گۆڕانکارییە خێراکانی شەوی رابردوو؛
لە دەستگیرکردنی سەرکردە باڵاکان لە بەغداوە تا هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
ژووری هەواڵ
📌میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکی ئەمنیی زۆر لە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و هێزە سەربازییەکان، چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغدا و ژمارەیەک کاربەدەست و بەرپرسی باڵایان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.
📌ترەمپ بۆ ئێران: رەنگە ویلایەتە یەکگرتووەکان ناچار بێت ئەرکەکە بە سەربازی کۆتایی پێبهێنێت.
📌سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا چەند هێرشێکیان ئەنجامدا دوایینیان هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی بوو، ژێرخانی چاودێری سەربازی، سیستەمەکانی پەیوەندی و پێگەکانی بەرگری ئاسمانییان کردووەتە ئامانج.
📌سێنتکۆم: جووڵەی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز جێگیرە.
📌میدیای فەرمی ئێران: دەنگی ئەو تەقینەوانەی بیسترا لە نزیک شاری سیریک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی چەند کەرەستەیەکی تەقەمەنی بووە بەسەر تاوەرێکی پەیوەندییەکاندا، چەند کەرەستەیەکی تەقەمەنیش گوندێکیان لە دوورگەی قیشم کردووەتە ئامانج.
📌ترەمپ: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنەکانی کۆگاکردنی موشەک، درۆنەکان و پێگەکانی راداری ئێران، بەهۆی پێشێلکردنی رێککەوتنی راگرتنی تەقەکردن لەلایەن ئێرانەوە.
📌سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی عومانەوە: عومان رەتیدەکاتەوە هیچ باج یان رسووماتی ناچاری لە گەرووی هورمز بسەپێنێت، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ئازادی گەشتیاری دەریایی.
📌شەوی رابردوو دەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەحرەین بیسترا و ئێران بە درۆن جارێکی تر هێڕشی کردە سەر چەند ناوچەیەک، هاوکات سوپای کوێتیش رایگەیاند کە سیستمی بەرگری ئاسمانییان رووبەرووی چەند هێرشێکی درۆنی دوژمن بووەتەوە، شانشینی بەحرەینیش داوای جووڵەیەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ راگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئێران.
📌نەتانیاهۆ: مانەوەی سوپاکەمان لە لوبنان چارەسەرێکی باشە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، نزیکبووینەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی رێژەی 70%ی رووبەری کەرتی غەززە، نزیکەی 90%ی تواناکانی موشەکی حزبوڵاشمان تێکشکاندووە.
📌نەتانیاهۆ: ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتوو بم حکومەتێکی نیشتمانی فراوان پێکدەهێنم.
📌نەتانیاهۆ: ئێران چیتر هێزەکەی وەک پێشوو نەماوە و رێککەوتنی ئێمەش لەگەڵ لوبنان لێدان بوو لەوان، حزبوڵا ئەو پاڵپشتییەی دەستی نەکەوت کە لەلایەن تارانەوە بەڵێنی پێدرابوو.
📌نەتانیاهۆ: جەخت لەسەر ئازادی جووڵە و کاری سوپای ئیسرائیل دەکەمەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک لە باشووری لوبنان، حکومەتی لوبنان و ئەمریکاش بەمە رازیین.
📌ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل: رێککەوتن لەگەڵ لوبنان هەڵەیەکی گەورەیە.
📌شەوی رابردوو جارێکی تر بوومەلەرزەیەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە دەوروبەری ناوچەی ئاراگوا لە ڤەنزوێلای دا، هاوکات بە گوڕی 6 پلە لە ناوچەیەکی کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی دوورگەی هۆنشۆ لە ژاپۆنیدا.
📌ئەکسیۆس: ترەمپ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی لوبنان کرد بەبۆنەی واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل.
📌سەرۆکایەتی لوبنان داوای لە ئەمریکا کردووە یارمەتیدەر بێت لە رێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی رێککەوتنەکە و گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوە لە ناوچەکانی باشوور.
📌سوپای ئیسرائیل: دوێنێ ژمارەیەک چەکدارمان لە ناوچەی ئەمنی لە باشووری سوریا کوشت.