لە هەرێم هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

لە ترسى تاى خوێنبەربوون ئاژەڵە هاوردەکان کەرەنتینە دەکرێن

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک رێکارى بۆ رووبەڕووبوونەوەى تاى خوێنبەربوون گرتووەتەبەر، هەرچەندە تائێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام وەزارەتى تەندروستى پێشوەخت جگە لە تەرخانکردنى بودجەیەکى پێویست، هەموو ئەو ئاژەڵانەش کەرەنتین دەکات، کە هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێن.

وتەبێژی وەزارەتیی تەندروستیی حکومەتى هەرێم سەرکار سورچى بە 964ـى وت، “تائێستا هیچ حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار نەکراوە، بەڵام رێکارى پێویستمان گرتووەتەبەر بە تایبەت پشکنین و کەرەنتینەکردنى ئەو ئاژەڵانەى هاوردەى هەرێم دەکرێن”.

وەک باسى دەکات، لەلایەن سەرۆکى حکومەتەوە بودجەیەکى پێویست بوو رووبەڕووبونەوەى تاى خوێنبەربوون ئامادەکراوە.

تاى خوێنبەربوون تا ئەمڕۆ نەگەیشتووەتە کوردستان، بەڵام وەک دەڵێن گەیشتووەتە بن لووتى، ئەوەتا لە ماوەى چوار رۆژى رابردوودا دوو کەس بەو هۆکارەوە لە کەرکوک گیانیان لەدەستداوە و چەند حاڵەتێکیش تۆمار کراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تاى خوێنبەربوون کۆتایى بە گۆشتفرۆشتنى سەر شەقامەکان د...

تاى خوێنبەربوون کۆتایى بە گۆشتفرۆشتنى سەر شەقامەکان دەهێنێت