سبەی بڕۆن وەریگرن ئەگەرنا دەفەوتێ

مانگێک بەهار تێپەڕی هێشتا بەشێک لە هاوڵاتیانی دهۆک نەوتی زستانیان وەرنەگرتووە

شۆڕش قادری

مانگێک بەهار تێپەڕی هێشتا بەشێک لە هاوڵاتیانی دهۆک نەوتی زستانیان وەرنەگرتووە، سبەی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و ئەگەر نەڕۆن بەدەمییەوە دەفەوتێ.

لیژنەی دابەشکردنی نەوت لە قایمقامیەتی دهۆک لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە 20.4.2025 لەسەر رێگای گشتی بەرامبەر ئێتیتێ نەوت دابەش دەکرێت و ئەو هاوڵاتیانەی بەشە نەوتی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە کە 200 لیترە، بڕۆن نەوتەکەیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرگرتنی بەشە نەوتی ئەمساڵ چەند رۆژێکی کەمی ماوە، بۆیە ئەگەر پەلە نەکەن، کارتەکە دەسووتێ و نەوتەکەیان دەفەوتێ.