تای خوێنبەربوون
14 حاڵەتی تووشبون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار كراون
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی دوو كەس لە كەركوك بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ئەمساڵی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 19.4.2025 سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا وتی ئەمساڵ 14 هاوڵاتی لە سەرانسەری عێراقدا دووچاری تای خوێنبەربوون بوون و دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
دوو گیانلەدەستدان به تای خوێنبەربوون لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراون، یەکێکیان کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بوو، كۆی گشتی تووشبوانیش تا ئێستا بەم جۆرەن، شەش کەس لە پارێزگای زیقار، چوار کەس لە کەرکوک و یەک تووشبوو لە هەریەک لە بەغدا و موسەننا و نەینەوا و بەسرە، سەیف بەدر واى وت.
بەیانی ئەمڕۆ شاری کەرکوک دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمار کرد، ئەو كەسەی گیانی لەدەست داوە، پەرستارە لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری و بەپێی قسەی باوکی، ئەوان هیچ ئاژەڵێکیان نییە و بەهۆی پیشەکەیەوە تووشی ڤایرۆسەكە بووە.
پێنجشەممەی رابردوو سەرچاوەیەکی پزیشکی بە 964 ـی وت، دوو هەڵگری تای خوێنبەربوون داخلی نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری کراون، كە یەکێکیان گیانی لەدەست دا، دوو گومانلێکراوی هەڵگری ڤایرۆسەكەش هەبوون، کە دواتر هەمان رۆژ ئەنجامەکەیان دەرکەوت و ئەوانیش تووشی تای خوێنبەربوون هاتوون.
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانهوه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبهربوونى دهۆك بهسهلامهتى گهڕانهوه ماڵهوه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی:
حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک دەستنیشان کرا
مەسەلە چییە؟