بە رێژەیەکی زۆر وشک بوون

حکومەت بۆ دار بەڕووەکانی گوندی باداوانی خەلەکان هاتە پێشەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – دوکان

وشکبوونی رێژەیەکی زۆری داربەڕوو لە سنووری گوندی باداوان لە ناحیەی خەلەکان، بەرپرسانی ناحیەکە و حکومەتی هێنایە سەر هێڵ و  رۆژی یەکشەممەی دابێت، سەردانی مەیدانی بۆ شوێنەکە ئەنجام دەدەن و لە هۆکاری وشکبوونەکە دەکۆڵنەوە.

تا ئێستا روون نییە هۆکاری وشکبوونەکەی کرمە یاخود نەخۆشییەکی تایبەتە، بەڵام بەپێی وتەی هاوڵاتییانی ئەو گوندە بێت هۆکارەکەی جۆرە نەخۆشییەکە کە زۆربەی دارەکانی چیاکە و ناوچەکەی وشک کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2025، کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە 964ـی وت، تاوەکو ئێستا بە وردی نازانین هۆکاری وشکبوونەکەی چییە، بەڵام رۆژی یەکشەممە لەگەڵ کشتوکاڵی خەلەکان و کەسانی پسپۆر سەردانی مەیدانی بۆ ئەو شوێنە ئەنجام دەدەین و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری وشکبوونەکەیان ئەنجام دەدەین.

ئەوان گومانیان هەیە، کرم وای لە دارەکان کردبێت، بەڵام وتی، ئەو حاڵەتە لە ناوچەیەکی تریش بینراوە و گومان دەکەین کە نەخۆشییەکی تایبەت بێت و بەرۆکی ئەو داربەڕووانەی گرتبێت.

ئەو وتیشی، ئاگاداری هیچ لیژنەیەک نین لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە بێت بۆ ئەو بابەتە، ئەگەر بێن ئێمە ئاگادار دەکەنەوە، ئێمەش خۆمان دەچینە ئەو شوێنە و بە زووترین کات چارەسەرێکی بۆ دەدۆزینەوە، کۆمەڵێک دیمەنی ڤیدیۆی بۆ 964 نێردراوە، دەردەکەوێ ژمارەیەک زۆر لە دارەکان وشکووبن یەخەی پێ گرتوون.

داربەڕوو لە زۆربەی سنوورە شاخاوییەکانی کوردستان بوونی هەیە، دارێکی پتەوە و بەناوبانگە، زۆرجار کرم دارەکە دادەڕزێنێت و وشکی دەکات، ئەویش بەهۆی نەخۆشی بێت یاخود وشکبوونی بە ئاگر و سووتان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەواوی مریشکەکانی دەواجنێک لە گوندێکی ناحیەی خەلەکان ...

تەواوی مریشکەکانی دەواجنێک لە گوندێکی ناحیەی خەلەکان سووتان