پارێزگاری کەرکوک بۆ 964
لە ئایندەیەکی نزیکدا کەرکوک دەبێتە پاکترین شاری عێراق
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە پەراوێزی دیداری سلێمانی پارێزگاری کەرکوک باسی هەڵمەتی پاککردنەوەی شاری کەرکوک دەکات و دەڵێت، دەبێتە پاکترین شاری عێراق، هەروەها باسی چارەسەرکردنی گرفتی جوتیارانی کەرکوک دەکات.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بۆ 964 وتی، کەرکوک هەنگاوی باشی ناوە و لە مێژووی کەرکوکدا هەڵمەتی وا بۆ پاککردنەوەی شەقام و بازاڕ و کۆڵانەکان نەنراوە.
وتیشی لە رێگەی تیمەکانی شارەوانی و بە سەدان ئامێری پاککردنەوە و هەروەها 1150 کارمەندی پاککەرەوە خەریکی خاوێنکردنەوەی شارەکەن.
سەبارەت بە کێشەی جوتیارانی کورد ئاماژەی بەوەکرد، یاسای زەوی جوتیاران لە بەغدا تەواو بووە پێویستی بە جێبەجێکردنە و هەرکات یاساکە لە پەرلەمان دەرچوو ئەمان وەک حکومەتی خۆجێیی دەمودەست دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی بە سوودی جوتیارانی کورد.
پارێزگاری کەرکوک بە پێکەنینەوە پرسیاری ئەوەی لە لادروست بوو کە 964 مانای چییە، پەیامنێری 964 بۆی رووندەکاتەوە و دەڵێت ئەوە کۆدی عێراقە و لە پێش هەموو ژمارە تەلەفۆنێکەوە ئەو کۆدە هەیە، ئەویش دەڵێت راستەکەیت و ” لەوجاوە بیردەکەمەوە ئەمە یانی چی”.
پێداچوونەە: توانا نەقی