نوسینگه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:
“له‌گه‌ڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پێكه‌وه به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵكاران ده‌بینه‌وه”
فەرهاد حەسەن
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سرور بارزانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپارد تاوه‌كو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ پێكه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و لێپیچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران كار بكه‌ن و ده‌شڵێت “لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕی 358 كیلۆگرام زێڕی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراویان، راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی فیدڕاڵ كرد”.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاریكاری و هاوئاهه‌نگییه به‌هێز و به‌رده‌وامه‌ی له نێوان عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌یه، سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی راسپارد تاوه‌كو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ پێكه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و لێپیچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران كاربكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ماوه‌ی رابردوشدا، له ئه‌نجامی ئه‌و هاریكارییه‌ی نێوان هه‌ردوولا، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا رێكاری پێویست به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران بگیرێته‌به‌ر و ده‌ستگیربكرێن و بڕێكی زۆری پاره و زێڕ و موڵك و سامان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی .
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە “له دوایین كرده‌وه‌دا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 358 كیلۆگرام زێڕی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراویان، راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی فیدڕاڵ كرد”.
باس له‌وه‌شكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له درێژه‌دان به هاریكاریی و هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و سنوردانان بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و بره‌ودان به ده‌ستپاكی و سه‌روه‌ری یاسا.
تایبەت بەم بابەتە، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، توانیویانه 375 کیلۆگرام زێڕ لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوتی وه‌ربگرنه‌وه كه 358 کیلۆگرام زێڕ بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەرگیراوەتەوە.