شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە

تازەترین زانیاری دەربارەی ئەو بارهەڵگرەی کەوتەناو رووبار

ئاکام غەفوور – سۆران

ئەو کەسەی لە رووداوی هاتوچۆکەی سەر رێگای هامڵتۆن گیانی لەدەستدا، شۆفێری بارهەڵگرەکەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.6.2026 لەسەر رێگای هامڵتۆن و نزیک گوندی رەزان لە دەڤەری سۆران بارهەڵگرێک بە سێ سەرنشینەوە لەرێگا لایدا و کەوتەناو رووبار، دوو لە سەرنشینەکان بەبرینداری رزگار کران و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری 964 چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، گەنجە و شۆفێری بارهەڵگرەکەیە، هەر سێ سەرنشینەکەش خەڵکی ناحیەی سرێشمە سەربە قەزای خەلیفانن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری