بە یەک کلیک دەتکاتە ملیاردێر و بە یەک کلیکیش مایەپووچت دەکات
وۆڵ ستریت؛ ئەو شەقامەی نیویۆرک کە ئابووری جیهان دەسوڕێنێ
ژووری هەواڵ
ئەو شەقامەی دڵی ئابووری جیهانە، بە یەک کلیک دەتکاتە ملیاردێر و بە یەک کلیکیش مایەپووچت دەکات، هەشت بلۆکی سەرەکییە لە ناوەندی نیویۆرک، توانا نەقی و تیمی 964 چوونەتە “وۆڵ ستریت”ـی نیویۆرک و چەند نهێنییەکی سەیر و نەبیستراوتان لەسەر شەقامەکە پێدەڵێن.
گرنگییە سەرەکییەکەی لەوەدایە کە دڵی لێدانی ئابووری سەرمایەدارییە و کار دەکاتە سەر دراوەکان، خستنەڕووی کار، و سیاسەتە داراییە جیهانییەکان، کرتە لە ڤیدیۆکە بکەن و بزانن چۆن 17 کەس کۆبوونەتەوە و ئەم بازاڕە زەبەلاحەی خوڵقاندووە.
ناوەندی بازاڕە گەورەکانی جیهان، ماڵی “NYSE” و بازاڕی “Nasdaq”ـە کە گەورەترین بۆرسەی جیهانن بۆ کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک ئەپڵ، گووگڵ و ئەمازون.
یەکێک لە ئەرکەکانی دیکەی، دابینکردنی سەرمایەیە، وۆڵ ستریت یارمەتی کۆمپانیاکان دەدات پارەی پێویست “سەرمایە” کۆبکەنەوە بۆ گەشەکردن، دروستکردنی هەلی کار، و داهێنان، وە پێوانەی ئابووری جیهانی وە نیشاندەرەکانی دەکرێ بۆ زانینی تەندروستیی ئابووریی ئەمریکا و جیهان.
وەک بانکی ناوەندی و سیاسەتەکەی، نزیکە لە بانکی یەدەگی فیدراڵی نیویۆرک “Federal Reserve”، کە سیاسەتە دراوییەکان دادەڕێژێت و کاریگەری لەسەر نرخی سوود و هەڵاوسان لە هەموو جیهاندا هەیە، لەوێ و لە باڵەخانەکان نهۆمی 13 بوونی نیە چونکە وەک ژمارەیەکی شووم دەیبینن.
سەرەڕای ئەم گرنگییە، کاردانەوەکانی وۆڵ ستریت و قەیرانە داراییەکانی وەک قەیرانی ئابووریی 2008، دەتوانن ببنە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە ئابووری هەموو وڵاتان و بازاڕەکانی وزەدا.