قسەرۆشتووەکان لە سلێمانی دەبن
سبەینێ دیدارە گرنگەکە دەستپێدەکات
964+
دیلان محەمەد جەزا
سبەینێ چوارشەممە، نۆیەمین دیدارى سلێمانی دەستپێدەکات، سەرۆک و سیاسى و گەورە و بڕیاربەدەستەکانى هەرێم و عێراق و ناوچەکە لەوێ دەبن و قسەیان دەبێت.
دیدارەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت 16ـە و 17ـى نیسان، ژمارەیەک دیدار و پانێڵ بەڕێوە دەچێت، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا، پرسى گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و رووداو و پێشهاتەکان و پێکهێنانى کابینەى 10، دەخرێنەبەرباس.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق، خانەخوێى دیدارەکە و محەمەد شیاع و نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى و دەیان گەورە بەرپرسى دیکەى حکومى و حزبى لەوێ دەبن و قسە دەکەن.
964 هاوبەشی میدیایی 9ـیەمین دیداری سلێمانیە و رووماڵی دیدارەکە دەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی