ساغکردنەوە

دەنگۆی تەقینەوەی بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکی دژەتیرۆر لە کەلار دوورە لە راستیەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمێک پێش ئێستا وابڵاوکرایەوە لە کەلار بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزەکانی دژەتیرۆر تەقیوەتەوە و باس لە گیانلەدەستدانی چوار کەسی ئەو ھێزەش کرا، 964 دەستیکرد بە سۆراغکردنی بابەتەکە دەرکەوت راست نییە.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی بابەتەکە 964 لەگەڵ چەند لایەنێکی فەرمی قسەی کرد.

ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار بە 964ى وت، “ئەو دەنگۆیانە راست نین و ھیچ رووداوێکی تەقینەوە لە کەلار رووی نەداوە، ئەو پەیجانە تەنیا بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت ئەو بابەتانە بڵاودەکەنەوە”.

پەیامنێری 964 پەیوەندیکرد بە رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار، ئەویش بابەتەکەی رەتکردەوە و وتی “رووداوی لەوجۆرەمان نەبووە”.

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاسایش گەرمیانیش بە 964ى وت، “ئەو بابەتە راست نییە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر: ژمارەیەک تیرۆرست لە شارەزوو...

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر: ژمارەیەک تیرۆرست لە شارەزوور دەستگیر کران