بۆنه‌كه جه‌ژنى سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كانه
كه‌نیسه‌یه‌كى ئه‌مریكی هاوكارى 250 خێزانى ناحیه‌ى خانكێی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به بۆنه‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزدی، كه‌نیسه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه كارى مرۆیى له سنوورى ناوچه ئێزدی نشینه‌كان ئه‌نجام ده‌دات هاوكارى به‌سه‌ر 250 خێزان دابه‌شكرد، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، له رۆژانى داهاتوودا هاوكاری زیاتریان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.
كه‌نسیه ئه‌مریكییه‌كه له‌چوارچێوه‌ى رێكخراوێكه‌وه به ناوى ئه‌ناباب تایس هاوكارییه‌كانى دابه‌شكرد.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، هاوكارییه‌كه ته‌نیا خێزانه ئێزدییه‌كانى نه‌گرته‌وه به‌ڵكو به‌شێك له خێزانه موسڵمان و مه‌سیحییه‌كانیش لێی سوودمه‌ندبوون.
وتیشی “پێشتریش ئه‌م كه‌نیسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له بۆنه جیاوازه‌كاندا هاوكاری خێزانه‌كانى ناو سه‌نته‌رى خانكێ و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كردووه”.
رۆژى 16.4.2025 رۆژى سه‌رى ساڵى ئێزدییه‌كانه له هه‌رێمی كوردستانن به‌پێی رۆژژمێری حكومه‌تى هه‌رێمیش ئه‌و رۆژه له هه‌رێمی كوردستان پشووى فه‌رمى ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم.
بەڕێوەبەری ناحیە دەڵێت، له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا هاوكارى زیاتر به‌سه‌ر خێزانه‌كان دابه‌شده‌كرێت كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تى و سه‌رمایه‌دارێكی سنورى ناحیه‌كه‌یان بۆیان دابینكراوه.