یەک ملیۆن ناونیشان

17ـەیەمین پێشەنگاى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب دەستپێدەکات

964+

ژێوار خدر – هەولێر

ئەمڕۆ 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەستپێدەکات، کە یەک ملیۆن ناونیشان و کتێبى جیاواز لەخۆى دەگرێت، 964یش هاوبەشی میدیایی فەرمی پێشانگاکەیە.

 ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9.4.2025، 17یەمەین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب له‌ شوێنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دەستپێدەکات.

لە پێشەنگاکەدا 250 ناوەندى چاپ و بڵاوکردنەوە بە یەک ملیۆن ناونیشان بەشداریان لە پێشەنگاکە کردووە.

بچۆ بۆلاى مایکى 964 و خەڵات ببەرەوە

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو تۆری 964 هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی میدیایی پێشانگاكه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا سته‌یجی تایبه‌ت به‌ خۆی ده‌بێت و بڕیاره‌ رووماڵێكی به‌رفراوانی كاره‌كانی پێشانگاكه‌كه‌ بكات، جگە لەوە نێردراوى 964 لە پێشەنگاکە پرسیار ئاراستەى میوانانى پێشەنگاکە دەکات، هەرکەس زانى کتێب بە خەڵات وەردەگرێت.

لە پێشانگاکەدا چەندین بۆنەی رۆشنبیری و کۆنسێرت و ئێوارە شیعر و پانێل و سیمینار بەڕێوەدەچن.

هاوکات رۆژانە پێشەنگا لە کاتژمێر 10ـى بەیانى بۆ 8ـى ئێوارە، پێشوازى لە میوانان و ئەهلى کتێب دەکات.

پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، پێشانگایەکی ساڵانەیە و دەزگای مەدا ئەنجامی دەدات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمڕۆ 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەک...

ئەمڕۆ 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە