ئەمڕۆ 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە
964 هاوبەشی میدیایی فەرمی پێشانگاکەیە
ئەمڕۆ 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە و 964ـیش هاوبەشی میدیایی فەرمی پێشانگاکەیە.
کاتژمێر 10ـی بەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025، 17ـیەمەین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب له شوێنی پێشانگای نێودهوڵهتی له پاركی سامی عهبدولڕهحمان دهستپێدەکات و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو تۆری 964 هاوبهشی سهرهكیی میدیایی پێشانگاكهیه و له ههمان كاتدا ستهیجی تایبهت به خۆی دهبێت و بڕیاره رووماڵێكی بهرفراوانی كارهكانی پێشانگاكهكه بكات.
لە پێشانگاکەدا چەندین بۆنەی رۆشنبیری و کۆنسێرت و ئێوارە شیعر بەڕێوەدەچن، جگە لەمەش لەهەر رۆژێکی پێشانگاکەدا چەندین سیمینار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێن.
پێشانگاکە بە بەشداری زیاتر لە 200 دەزگای ناوخۆیی و بیانی بە دەیان هەزار ناونیشانەوە بەڕێوەدەچێت و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تا 8ـی ئێوارە کراوە دەبێت.
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، پێشانگایەکی ساڵانەیە و دەزگای مەدا ساڵانە ئەنجامی دەدات.