پابەندیش نەبن دادەخرێن

لەمەودوا نوسینگەکانی رانیە بۆیان نییە حیجزی پاسپۆرت بکەن

964+

ژێوار خدر

ئیتر هیچ نوسینگەیەک لە رانیە بۆی نییە بەناوی حیجزی پاسپۆرتەوە پارە لە هاوڵاتییان وەربگرێت، قایمقامیەتی رانیەش دەڵێت، ” هەر نوسینگەیەک پابەند نەبێت شوێنکارەکەی دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.”

لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای رانیە، ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2025  ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە و داوا لە نوسینگەکانی سکاڵا نووسی پاسپۆرتی رانیە دەکەن،  ئیتر بۆیان نییە بەناوی (حجزی پاسپۆرت ) پارە لە هاوڵاتییان وەربگرن و سەرەیان بۆ بنووسن، چونکە ئێستا مامەڵەی هاوڵاتییان بە شێوازی ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێت و لەبرامبەردا داوای هیچ برە پارەیەک ناکرێ.

دەشڵێت،  هەموو ئەو شوێنکار و نوسینگانە تەنیا سێ رۆژ مؤلەتیان پێدراوە، تاوەکو سەرجەم ئەم فلێکس و لۆگۆیانە لابەرن، کە وشەی پاسپۆرت یان حیجزی پاسپۆرتیان لەسەر نووسراوە، بەهۆی ئەوەی ئیستا نوسینگەی پاسپۆرتی رانیە مۆڵەتی هەموو نوسینگەکانی سکاڵانووسی هەڵوەشاندووەتەوە و لە رێگەی خزمەتگوزاری ئۆنڵاین خۆیانەوە سەرەی پاسپۆرت تۆمار دەکرێت .

باسی لەوەشکرد، هەر نوسینگەیەک پابەند نەبێت دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

پاسپۆرتی رانیە بێبەرامبەر مامەڵەی پاسپۆرت دەکەن

پاسپۆرتی رانیە بێبەرامبەر مامەڵەی پاسپۆرت دەکەن