ساڵانە حەوت ملیار هێلکە دەخورێ

رێگە بە هاوردەی هێلکە لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق نادرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

لەمەبەدوا رێگە بە هاوردەکردنی هێلکە نادرێت لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق هاوردەبکرێ، ئەمە بڕیاری ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراقە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 8.4.2025، ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق دەڵێ، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی هێلکە نەدرێت لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق، وە رێگە بە چەند بەرهەمێکیش دراوە، کە هاوردە بکرێن.

لەوانەی کە رێگە دەدرێ، بریتی دەبن لە هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەیسی، کەلەرم، کاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە کۆتایی هاتووە، هەروەها، بەهۆی بوونی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بە هاوردەکردنی پیازیش نادرێت.

بە گوێرەی رێکارەکە بازرگانان و هاوردەکارانی هێلکە پێویستە پابەند بن بە رێنماییەکان و “ناوی بەرهەمەکە، بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوون”، لەسەر رووپۆشی هەر هێلکەیەک بنوسرێت لەگەڵ ئەو ناوچەیەی کە هێلکەکەی لێوە هاوردەکراوە.

هەروەها، نابێت ئەو هێلکەیەی کە بازرگانان و هاوردەکاران هاوردەی دەکەن لە سێ مانگ زیاتر بمێنێتەوە لە هیچ کۆگا و ساردکەرەوەیەکدا لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەکەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ساڵانە دانیشتوانی عێراق بە تێکڕا زیاتر لە ترلیۆنێک و 318 ملیار دینار بۆ کڕینی زیاتر لە حەوت ملیار هێلکە خەرج دەکەن.

تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکنین بۆ هێلکەی كارگە...

تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکنین بۆ هێلکەی كارگەكانی سلێمانی دەکات