شاره‌وانى: گه‌شتیاران پاشماوه‌كان كۆناكه‌نه‌وه
گه‌شتیاران سه‌ر زێی بچووكیان له پردێ كردووه‌ته زبڵخانه
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
گەشتیاران و هاوڵاتیان سەر زێی بچووکیان له ناحیه‌ى پردێ كردووه‌ته زبڵخانه، چونكه به‌مه‌بەستى گه‌شت و سه‌یران سه‌ردانى ده‌كه‌ن به‌ڵام پاشماوه‌كانیان كۆناكه‌نه‌وه، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، کەس شوێنی خۆی پاک ناکاتەوە.
محەمەد نەجیب، بەڕێوبەری شارەوانی پردێ بە 964ـى وت، ئەوان بەردەوام هەوڵی پاکردنەوەی شوێنە گەشتیاریەکان دەدەن بەڵام گەشتیاران لە کاتی هاتنیان بۆ شوێنەکە کەس لە دوای خۆی پاکی ناکاتەوە و بەردەوام پیستر دەبێت.
وتیشی “پیسبوونی شوێنە گەشتیاریەکان کاریگەری کردۆتە سەر ئاوی زێی بچووکیش، ئەو پاشماوانەی لەوێن هی چەند رۆژی جەژنە و بەهۆی پشوەوە نەمانتوانیوە پاکی بکەینەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد ده‌ست به خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه ده‌كه‌ن و داواش له هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كات هاوكاریان بن له پاكڕاگرتنى ئه‌م شوێنانه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن