گرافیک؛ 964+
له‌چیاى برادۆست هه‌ڵدێرابوو
ئه‌و هاوڵاتییه‌ى مێرگه‌سۆر له دوێنێوه بێسه‌روشوێن بوو ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى سۆران ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتییه ێسهروشوێنبووهیان دۆزییه‌وه كه له دوێنێوه به‌مه‌به‌ستى كردنى گیاى به‌هاره چووبوه كوێستانه‌كانى برادۆست.
كاروان میراوده‌لی به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، دواى گه‌ڕان و سۆراغێكی زۆر ته‌رمى ئه‌م هاوڵاتییه‌یان له‌به‌شێكی چیاى برادۆست دۆزیوه‌ته‌وه.
هاوڵاتییه‌كه ناوى ئەردەوان حەسەن نەبی، تەمەن 37 ساڵ، دانیشتوی گوندی پێداوەرە لە سنووری قەزای مێرگەسۆرە.
وتیشی “له‌دوێنێوه دواى پێزانینمان به ونبوونى ئه‌م هاوڵاتییه بە هەشت تیم ده‌ستیان به‌گه‌ڕان كرد و هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م هاوڵاتییه‌ش هه‌ڵدێران بووه له به‌شێكی چیاى برادۆست”.
ئاشکراشی کرد دوای نیوەڕۆی دوێنی دووجار پەیوەندی بە هاوڕێیەکییەوە کردووە بەڵام دیارە هاوڕێکەی ئاگادارنەبووە بەو پەیوەندییە.
لایخۆشییه‌وه ره‌وه‌ند هاودیانى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران به 964ـى وت، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو تیمەکانمان له‌كاتى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌م هاوڵاتییه موبایله‌كه‌یان دۆزیبووه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌داوێكی باش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه.
وتیشی “ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى مێرگه‌سۆره و كهمێكى دیكه ره‌وانه‌ى پزیشكى داداى سۆران ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانى رێكاره پێویسته‌كان و دواتریش راده‌ستى كه‌سوكارى ده‌كرێته‌وه.