مەسرور بارزانی و مەزڵوم عەبدی
“پاراستنی مافەکانی کورد ئامانجمانە”
964+
توانا نەقی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ فەرمانەدی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووە و وەزعی سوریا و پاراستنی مافی کوردیان باسکردوووە.
هەژماری فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێسوازییان لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە کردووە و لەبەرەی دوایین گۆرانکاریی و پێشهاتەکان لە سوریا قسەیان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڕابوون لە سەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان.
هەر ئەمڕۆ لە هەولێر مەزڵوم عەبدی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبووە.