لە %65 پاشماوەی خۆراكە

لەم جەژنە سێ هەزار و 250 تۆن خۆڵ و خاشاك لە سلێمانی كۆكراوەتەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، نزیكەی سێ هەزارو 250 تۆن خۆڵ و خاشاك لە ناوەندی سلێمانی و دەورووبەری كۆكراوەتەوە.

ئەو مادانەی شلن و زیانیان بۆ ژینگە نییە دەخرێنە ژێر زەوی، مادە رەقەكانیش لە کارگەی ریسایکلینی تانجەڕۆ جیادەکرێنەوە و دواتر لە کارگە پیشەسازییەکانی بازیان وەکو سەرچاوەی وزە سودیان لێوەردەگیرێت.

لە بارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ناو سلێمانی، سۆران عەبدوڵا لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، لە هەر سێ رۆژی جەژن دا لە سلێمانی رۆژانە لە نێوان هەزار و 50 بۆ هەزار و 100 تۆن خۆڵ و خاشاک لە ناو بازاڕ و گەڕەکەکانی سلێمانی کۆکراوەتەوە، بەجۆرێك 250 تۆنیان تەنیا لە ناو بازاڕ بووە، بە ئاماری هەر سێ رۆژەکە نزیکەی سێ هەزار و 250 تۆن كۆكراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە رۆژانی ئاسایی رێژەكە 150 تۆن كەم دەكات و رێژەی زبڵی سلێمانی لەنێوان 900 بۆ 950 تۆن دا دەبێت، بەشی زۆریشی پاشماوەی خۆراكە.

“لە%75 ی مادە رەقەكانیش ئەوانەی كە شیاون و پێكهاتوون لە (پلاستیك، تەختە، ئاسن، ئەلەمنیۆم) ریسایكلین دەكرێت و جارێكی دیكە بەكاردەهێنرێتەوە” سۆران عەبدوڵا وای وت.

سنووری ماستەر پلانی سلێمانی دابەشبووە بەسەر شەش زۆنی پاككردنەوە، هەر زۆنێكیش دراوە بەكەرتێكی تایبەت، كۆی پڕۆسەكەش لەژێر سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی جێبەجێدەكرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە جەژندا نزیکەی پێنج هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لە هەولێر ک...

لە جەژندا نزیکەی پێنج هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لە هەولێر کۆکراوەتەوە