"لە قوتابییەکان دڵخۆشترم"
مامۆستاکەیان بە نوو نوو ناسراوە و گۆرانییان بۆ دەڵێ
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
وا دەردەکەوێ زیاد لە پێویست دڵی بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانە خۆشە و هەر لە ئێستاوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن بۆ قوتابییەکان و ئەوانیش چەپڵەی بۆ لێ دەدەن.
نەوزاد حاجی شوشە مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر و بە نوو نوو ناسراوە، جگە لە ئەرکی مامۆستایەتی گۆرانی و کاری هونەری هەمەجۆری هەیە بۆ منداڵان و خۆی باش لەگەڵیان راهێناوە.
مامۆستا نەوزاد بە 964ی وت، زیاتر لە 27 ساڵە خزمەت بە بواری منداڵان و هونەری منداڵان دەکەم، هەر لەوێ مامۆستا نەوزاد دەستکات بە گۆرانی، براکانم خوشەکەکانم دەرگای مەکتەب کرایەوە و پشووی هاوین بڕایەوە.
وەک خۆی باسی دەکات زوو زوو سەردانی قوتابخانەکان دەکات و لەگەڵ منداڵەکان کۆبوونەوە و یەکتربینیان پڕ دەکەن لە کاری هونەری و خزمەتکردن بە منداڵانە، ئەو دەڵێ، ناوەکەشم کە نەوزادە، واتە نەوەیەکی تازە لەدایک بوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا