نایانەوێت پارەدان لە رێگەی کارتەوە بێت
غازفرۆشەکانی کەرکوک هۆشداری دەدەنە حکومەت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ژمارەیەک غازفرۆشەکانی ناو کۆڵانەکان لە نزیک دەروازەی کەرکوک لەدژی فرۆشتنی غاز بە کەرتی تایبەت و فرۆشتنی بەشێوەی ئۆنڵاین گردبوونەوە.
غازفرۆشەکانی کەرکوک هۆشداری دەدەنە ئیدارەی شارەکە بێت و کێشەکەیان چارەسەر نەکرێت لەبەردەم کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان مانگرتن رادەگەیەنن.
بەختیار عومەر بریکاری غازی ماڵان بە 964ـی وت، دوو کێشەمان هەیە یەکەمیان فرۆشتنی غازی ماڵان دراوە بەکەرتی تایبەت دەبێت ئۆتۆمبێلەکان ئامێری GPS ببەستن، هەروەها دانانی “پرۆگرامی قنینتی “ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە غازە و دەبێت هەر ماڵێ لە رێگای کارتی بانکیەوە غاز وەربگرێت، کۆی گشتی 700بریکاری غازی ماڵان هەیە، کێشەکەمان چارەسەرنەکرێت لەسەر شەقامی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەنەوتیکان گردەبینەوە.
یەحیا سەڵاحەدین یەکێکی دیکەیە لە بریکارەکان و بە 964ـی وت، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت هاتووە دەیەوێت غازی ماڵان بە شێوەی ئۆنڵاین بفرۆشرێت و لەرێگای کارتی بانکیەوە پارەکەی بدرێت، دەبێت بریکارەکان لەرێگای ئەو کارتەوە پارەکە بدەن بە کۆمپانیاکە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا یەک ملیۆن و 350 هەزار دینار لە ناو کارتەکە بوو رایکێشا و بردی.
وتیشی، ئەگەر بێت و ئەوە سەربگرێت نرخی غاز دەچێتە سەروی 12هەزار دینار، لە کاتێکدا ئێستا نرخی بوتڵێکی غاز بە حەوت هەزار دینارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی