سەیرانگای دوکان - وێنە: 964
لە رۆژانی جەژندا
هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕ بۆ ناو سەیرانگای دوکان قەدەغە کرا
964+
شۆڕش قادری
دوای هەولێر، لە سلێمانییش هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکان و بەتایبەتیش بۆ ناو سەیرانگای دوکان، لە رۆژانی جەژنی رەمەزان قەدەغە کرا.
بەپێی ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ ناو سەیرانگای دوکان لە کاتژمێر 7ـی بەیانی بۆ 12ـی شەو قەدەغە کراوە.
پێشتریش بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندبوو، هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلی لەهەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزان لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تا 12ـی شەو لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان بە تایبەت رێگای هەولێر – شەقڵاوە، قەدەغەیە.
ئەو بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆیە لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکان.