"زیاتر لە پێنج مەتر بەفری لێباریوە"

دوای پێنج مانگ رێگای تەتە لە هەورامان کرایەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای پێنج مانگ رێگای بەرزاییەکانی تەتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە کە لە هەندێک شوێن زیاتر لە پێنج متر بەفری لێباریبوو.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری محەمەد فەلاح سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پاوە لە پارێزگای کرماشان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025 تیمەکانیان توانیویانە دوای 10 رۆژی بێوچان، رێگای بەرزاییەکانی تەتە لە هەورامان، لە بەفر پاک بکەنەوە و رێگاکە کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەفربارینی زۆر و شاخاویبوونی ناوچەکە، رێگای تەتە بۆ شارەکانی سەرواوا و مەریوان لە مانگی تشرینی ساڵی رابردووەوە، بەتەواوەتی داخرابوو.

بەقسەی محەمەد فەلاح، لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا، لە هەندێک شوێنی رێگای تەتە، زیاتر لە پێنج مەتر بەفر باریوە، ساڵ هەیە زیاتر لە هەشت متر بەفری لێدەنیشێ، بۆیە پاککردنەوەی رێگاکە، بە هەرەوەزیی تیمەکانی رێگاوبانی پاوە و سەرواوا ئەنجام دراوە.

رێگای بەرزاییەکانی تەتە، رێگایەکی پێچاوپێچ و سەرنجڕاکێشە و چوار وەرزی ساڵ بەفری لێ نابڕێت، 21 کیلۆمەتر درێژە و پارێزگاکانی کرماشان و سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و کەوتووەتە نێوان شارەکانی پاوە و مەریوان.

بەفر رێگای مەرزی حاجی ئۆمەرانی لە دیوی رۆژهەڵاتەوە داخ...

بەفر رێگای مەرزی حاجی ئۆمەرانی لە دیوی رۆژهەڵاتەوە داخست

بەفربارین له‌ دیوى ئێران مه‌رزى كێلێی داخستووه‌

بەفربارین له‌ دیوى ئێران مه‌رزى كێلێی داخستووه‌