لەوکاتەوەى قەدەغەکراوە

یەکەم راوچى ماسى دەستگیرکرا

وریا فەتاح

دواى تێپەڕینى پێنج رۆژ بەسەر قەدەغەى راوەماسی دا، یەکەم راوچى لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەستگیرکرا.

بەپێى ئەو چالاکییانەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، لەماوەى ئەو پێنج رۆژى دواى قەدەغەى راوەماسى لە چوار  چالاکى جیاوازدا دەستگیراوە بەسەر 13 تۆڕ و 17 ماسى و ماتۆڕسکیلێک.

لە چالاکییەکى دیکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2025 ئەنجامیانداوە، مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور و بنکەی زەڕایەن لەناو دەریاچەی دەربەندیخان لەسنوری گوندەکانی (قەڵبەزە + بیسەڵمێن + جەردەئاسنە + کانی بەردینە + گوڵان + توەقوت + پیرمەحمود + شەکرتەپە)، توانیان راوچییەک دەستگیر بکەن و بەلەمى راوچیەکەش دەستى بەسەرداگیراوە.

لە رێکەوتی 20.3.2025ـەوە تاوەکو 20.6.2025. راوى ماسى لە سنوورى هەرێمى کوردستان قەدەغەیە.