کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن

لە حاجیاوا گەنجێک 10 رۆژە بێسەروشوێنە

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی حاجیاوای سەربە دەڤەری راپەڕین گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ، 10 رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.

عەقید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “گەنجێک بەناوی (ئەلەند قانیع حەمەد) لەدایکبووی ساڵی 2007 و دانیشتووی حاجیاوا رۆژی 9.3.2025 لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و لەو کاتەوە تائێستا نەگەڕاوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای حەوت رۆژ لە ونبوونی ئەو گەنجە، کەسوکارەکەی هەواڵیان داوە بە پۆلیس و دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، هەر کەسێک زانیاری لەبارەی شوێنی مانەوەی ئەو گەنجە هەیە، بەو ژمارە مۆبایلەی خوارەوە، هێزەکانیان ئاگادار بکاتەوە.

07501768558

حاجیاوا: ئاسایش بەدوای ئەو گەنجانەدا دەگەڕێت کە بیری ب...

حاجیاوا: ئاسایش بەدوای ئەو گەنجانەدا دەگەڕێت کە بیری بەعس بڵاودەکەنەوە

گەنجە ونبووەکەى قەڵادزێ لە سلێمانى دۆزرایەوە

گەنجە ونبووەکەى قەڵادزێ لە سلێمانى دۆزرایەوە