له ئیداره‌ى راپه‌ڕین
له رێگه‌ى چه‌ند گروپێكه‌وه خوێنه‌ر ئاشناى كتێب ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین له‌رێگه‌ى چه‌ند گروپێكه‌وه، خوێنه‌ر به كتێب ئاشناده‌كاته‌وه و له‌ماوه‌ى كه متر له ساڵێكدا توانیویانه ژماره خوێنه‌ران له ده‌ورى كتێب زیاد بكه‌ن.
گروپی رۆشنگەری راپەڕین، یه‌كگێكه له گروپه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌شێك له ئه‌ندامانى فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تن و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ش وه‌كو خۆبه‌خش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین به 964ـى وت، ئامانجیان كۆكردنه‌وه‌و زیادكردنه‌وه‌ى خوێنه‌ره له ده‌ورى كتێبه‌كاندا، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش شوێنى تایبه‌تیان بۆ ئه‌گم گروپه دابین كردووه.
وتیشی “ئه‌م گروپه 18 ئه‌ندامى هه‌یه و هه‌ر دوو هەفتە جارێک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دەدەن و خوێندنەوە و شیکردنەوە بۆ کتێبێک دەکەن، کەلە کۆبوونەوەی پێشتر پێشنیار کرابێت” .
هه‌ر ئه‌م گروپه نییه به‌ڵكو گروپێكی دیكه‌ى 42 كه‌سی و گروپێكی منداڵانیش له سه‌روچاوه هه‌یه تایبەتن بە خوێندنەوەی کتێب و گفتوگۆکردن لەسەر بابه‌تە چاپکراوەکان و هاندانی گەنجان و مندالأن بۆ خوێندنەوەی کتێب.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ئیستادا كتێبخانه‌یه‌كى زۆر باشیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م گروپانه به‌كاربهێنن و سوودى لێوه‌ربگرن و ئه‌وانیش وه‌كو بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان لە رووی ماددی و مەعنەوییه‌وه بووه‌تە هاندەرێک بۆ گەشەکردنی ئەم گروپە.