لە سبەینێوە دەستپێدەکات

ئاگرى نەورۆز بە بارانەوە دەبێت

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ باران نابارێت، بەڵام لە سبەینێوە دەستپێدەکات و کەشناسى عێراقیش پێشبینى کردووە ئێوارەى جەژنى نەورۆز و رۆژى 21ـى ئادار، لە هەرێمى کوردستان باران ببارێت.

کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە، بەم پێیە بێت ئەمڕۆ سێشەممە، کەشى ناوچەکە بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە شەودا کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى ناوەڕاست لەسەر ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان و بەرزەکان بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ دەستپێدەکات.

لەبارەى کەشى سبەینێ چوارشەممە ئەوەشخراوەتەڕوو کە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى بەهێزى هەورەتریشقە و نمە باران هەیە و خێرایى باش لە هەندێ ناوچە دەگات 356 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هەرچى کەشناسى عێراقە، پێشبینى کردووە ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە کە دەکاتە ئێوارەى نەورۆز و کوردان ئاگر دەکەنەوە، بارانى سوک و مامناوەند لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ببارێت.

ئاشکراشى کردووە کە بارانەکە بۆ رۆژى شەممەى داهاتووش لە دهۆک و پارێزگاى نەینەوا بەردەوامى دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە:

هەولێر : 27 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 24 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :24 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى

سۆران : 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى

دوو رۆژی دیکە با و باران دێتە ئاسمانی ناوچەکانی کوردست...

دوو رۆژی دیکە با و باران دێتە ئاسمانی ناوچەکانی کوردستان