خەڵکیان بێزار کردووە

ژمارەیەکى زۆرى سەگى بەرەڵا لە ناوبازاڕى سەرچنار بڵاوبوونەتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

ژمارەیەکى زۆرى سەگى بەرەڵا و بێلانە بە بازاڕى سەرچناردا بڵاوبوونەتەوە و مەترسى بۆسەر خەڵکى بازاڕەکە دروستکردووە.

سەگەکان زیاتر کەوتوونەتە ئەو بەشەى کە بنکەى پۆلیسى سەرچنارى لێیە و بە کوچە و کۆڵانەکاندا بڵاوبوونەتەوە، سێ سێ و چوار چوار بەیەکەوە دەبیندرێن.

بەقسەى ئەو کەسانەبێت کە رۆژانە لە بازاڕەکەن، سەگەکان مەترسیان دروستکردووە و ژینگەى بازاڕەکەسان شێواندووە.

داواش دەکەن، رێگایەک بدۆزرێتەوە و ئەو سەگانە لەوێ دوربخەوە و بیانبەن بۆ شێڵتەرەکان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سێ رۆژدا سەگى بەرەڵا چوار کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کر�...

لە سێ رۆژدا سەگى بەرەڵا چوار کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کردووە