• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

دەزگاى مین

“بەبێ رەزامەندى ئێمە دەستکارى مین و تەقەمەنى مەکەن”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەزگای كاروباری مینی هەرێم، هۆشداری دەداتە هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كە دەستكاری مین و تەقەمەنی بكات چونكە دەڵێت، هەم كارەكه‌ی به‌بێ موڵه‌ت نایاساییە و هەمیش سەلامەت نییە بۆ ژیانی خویان و دەوروبەرەكەی.

هۆشدارییەكەی دەزگای مین، دوای بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەك دێت بۆ هاوڵاتیانی هەڵەبجە كە لەلایەن (هۆشیار بیاوێڵی)یەوە لە سۆشیاڵ میدیاكانی سنووری ئەم پارێزگایە بڵاوكراوەتەوە داوایان لێدەكات “لە هەر کوێیەک مینێک یان شتێکی نامۆتان بینی پەیوەندیم پێوە بکەن”.

هۆشیار، كەسایەتییەكی دیاری گوندی بیاوێڵەیی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە و ماوەی چەندین ساڵە بەشێوەی خۆرسكانە مین و تەقەمەنی لە شوێنی جیاجیای پارێزگاكەی هەڵگرتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە هەردوو قاچەكانی لەدەستداوە.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ى رووى له‌ هەموو قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و دەزگا حکومی و ئەهلیەکانیش كردووە كە “هەرکات منتان پێویست بوو بۆ سیمیناری هۆشیارکردنەوە لەمین و تەقەمەنی، ئەوا من ئامادەم”.

عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی دەزگای مینی هەرێم روونیده‌كاته‌وه‌ كە پێویسن ناكات هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ستكاری هەڕەمەكییانەى مین و تەقەمەنی بكه‌ن، چونكە دەڵێت “كارێكی نایاسایی و دوور لە رێكاری تەكنیكییه و بۆ خۆشی سەلامەت نییە”.

عەلی میران بە 964ـی راگەیاند “بەپێی یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2007 چوون بۆ ناو كێڵگەی مین بەو شێوەیە نایاساییە و پێویستە ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته له ده‌زگاى مین وه‌ربگرێت”.

پێشتریش هۆشیار لەلایەن دەزگای مینەوە ئاگاداركراوەتەوە كە تخونی ئیشوكاری مین و تەقەمەنی نه‌كه‌ویت، چونكە دەڵێن، بەم كارانەی كارەكانی دەزگای مین تێكدەدات و زەرەر و زیانیش بەجەستەی خۆی دەگەیەنێت و چەند ساڵێك لەمەوبەریش بۆ هەمان بابەت لە سلێمانی رووبەڕووی دادگایان كردووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی دەزگای مین دەشڵێت “هەر میدیایەك كار و چالاكی و ئاگادارییەكانی ئەو كەسە بڵاوبكاتەوە بەهەمان شێوە نایاساییە”.

بەقسەی هۆشیار بیاوێڵەیی كە لەچەند میدیا و سۆشیاڵ میدیایەك بڵاوكراوەتەوە، تاوەكو ئێستا توانیوێتی زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار مین پوچەڵ بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیە.

بڕیاره‌كه‌ى خانه‌نشینى به‌شێك له‌ تیمه‌كانى ده‌زگ...

بڕیاره‌كه‌ى خانه‌نشینى به‌شێك له‌ تیمه‌كانى ده‌زگاى مین په‌كده‌خات

ده‌زگاى مینى هه‌رێم نزیكه‌ى سێ ملیۆن مه‌تردوجا زه‌و...

ده‌زگاى مینى هه‌رێم نزیكه‌ى سێ ملیۆن مه‌تردوجا زه‌وى مینڕێژكراوى پاككردووه‌ته‌وه‌

حکومەت گرێبه‌ستى زیاتر له‌ 760 كارمه‌ندى ده‌زگاى مینى...

حکومەت گرێبه‌ستى زیاتر له‌ 760 كارمه‌ندى ده‌زگاى مینى بۆ ماوه‌ى ساڵێك نوێكرده‌وه‌

وەزارەتى دارایى: سبەى موچە دێت

رێکارەکانى ناردنى تەمویلى موچەى مانگى سێ تەواو بوو

وەزارەتى دارایى: سبەى موچە دێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ رێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازار تەواو کراوە و سبەینێ پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێم.

بۆ فەرمانبەران جەژنەکە دەبێت بە دوو جەژن

وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە، کەمێک لەمەوبەر سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم کە بڕەکەى 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە، وەک تەموویلی مووچەی مانگی سێ، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا.

دەشڵێت: بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەمەش، فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم، پێش جەژن موچەى مانگى سێ وەردەگرن و جەژنەکەیان دەکەن بە دوو جەژن.

"لە یەک دوو رۆژى داهاتوودا لیستى موچەى مانگى سێ رەوانەى بەغدا دەکەن"