ئەوەى بیخوات دووبارەى دەکاتەوە
بابۆڵە کەبابى شارە حەیاتەکە حەلى نییە
964+
سلێمانی – رازاو ئەمین
کەبابى سلێمانى خۆى تایبەتە و بابۆڵەکەشى حەلى نییە، لە ناو نانێکى گەرمدا، شیشێک کەباب لەگەڵ تەماتەى براژا و پیاز و دوو بیبەر و کەمێک ترش و کەرەوز تێکەڵ دەکرێت و بابۆڵەى لێ دروست دەکرێت.
لە سلێمانى، بابلۆى کەباب خواردنێکى لەمێژینەى شارەکەیە، هەر کەسێکیش رێى بکەوێتە شارە حەیاتەکە و بابۆڵەیەک بخوات، بێ شک و گومان دووبارەى دەکاتەوە.
محەمەد حاجی حەكیم کە ساڵانێکە کەبابچییە لە شارەکە و وەستایەکى ناسراوە، بابۆڵەى کەباب پێشکەش دەکات و دەڵێت: موشتەرى بابۆڵەمان زۆرە، حەزدەکەن چەوراییەکەى بە دەستیاندا بێتە خوارەوە، چونکە بەمشێوەیە تام و لەزەتى زیاترە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح