"پرسە هەبووە نزیکەی 14 ملیۆن دیناری تێچووە"

لە سلێمانی کۆمپانیایەک هەموو کاروبارەکانی پرسە ئەنجام دەدات

رازاو محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی، ماوەیەکە خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی پرسەکان کاری پێدەکرێت، ستافێکی گەنج لە چواردەوری کۆمپانیایەک کۆدەبنەوە و بەپێی خواست و داواکاری خاوەن پرسە ئەرکی بەڕێوەبردنی پرسەکە لە رێکخستن و پێشوازی میوانان، تاوەکو ئامادەکردنی شوێن و خواردن و خواردنەوە، لەبری خاوەنەکەی دەگرنە ئەستۆ.

دڵگەش قادر، خاوەن کۆمپانیایەکی خزمەتگوزارییە بە 964 ی وت، بەڕێوەبردنی پرسە شتێكی نوێیە، بەڵام كە خێزانێك كەسێكی لەدەستدەدات پێویست ناكات خەم لەوە بخوات كە پرسەی چۆن بەرێوەبچێت و چۆن پێشوازی لەو كەسانە بكەن كە سەردانیان دەكەن بۆیە پەنا دەبەنە بەر كەسانێك كە پرسەكەیان بۆ بەرێوەبەرن.

دەشلێت “ئاستی تێچووی پرسەکان جیاوازە و بەپێی داواکاری خێزان دەگۆردرێت، پرسە هەبووە لە سلێمانی نزیکەی 14 ملیۆن دیناری تێچووە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن