دیمه‌نێكی كاتى راده‌ستكردنه‌وه‌ى پارچه زه‌ویه‌كه... وێنه: ناحیه‌ى شوان.
رووبه‌ره‌كه‌ى 50 دۆنمه
له گوندێكی ناحیه‌ى شوان پارچه زه‌وییه‌ك دواى پاككردنه‌وه‌ى له‌مین راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنووره ناحیه‌ى شوانى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مینى سلێمانى پارچه زه‌وییه‌كى دواى پاككردنه‌وه‌ى له مین و ته‌قه‌مه‌نى، راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كردووه كه رووبه‌ره‌كه‌ى 50 دۆنمه.
لیژنەی “رادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان” سه‌ردانى ناحیه‌ى شوانیان كرد و به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه زه‌ویه‌كه‌یان راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرده‌وه.
پارچە زەوییەکە ناوی “هەنارەهێلانە قەلەبیرگەلە” رووبه‌ره‌كه‌ى 125 هه‌زار مه‌تر دوجا، لەلایەن تیمەکانی رێکخراوی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین (MAG) ەوە پاککراوەتەوە.
لایخۆشییه‌وه به‌هجه‌ت واحید محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ناحیەی شوان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پارچه زه‌ویه كه‌وتووه‌ته گوندى عەمدون له سنوورى ناحیه‌كه‌یدا.